بڵاوکردنەوەی وێنەی مانگە دەستکردەکەی ئێران گرفتی بۆ ترەمپ دروستکردوە

- 8/31/2019 10:19:00 AM 27542 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
بڵاوکردنەوەی وێنەی مانگە دەستکردەکەی ئێران لەتویتی تایبەتی خۆی، سەرئێشەی زۆری بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دروستکردوە و بەئاشکراکردنی نهێنی چاودێری و هەواڵگری ئەمریکای دەزانن و ترەمپیش جەختیکردەوە کە مافی خۆی بوە ئەو وێنەیە بڵاوبکاتەوە و هیچ زیانێکی بۆ ئەمریکا نیە.

بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، بڵاوکردنەوەی وێنەی مانگە دەستکردەکە تەقێنراوەکەی ئێران کە دوێنێ لەتویتی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، سەرئێشەی زۆری بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دروستکردوە و بەئاشکراکردنی تۆڕی چاودێری و هەواڵگری ئەمریکای دەزانن   ، ترەمپیش جەختیکردەوە کە مافی خۆی بوە ئەو وێنەیە بڵاوبکاتەوە و هیچ زیانێکی بۆ ئەمریکا نیە.
ناوەندێکی بۆشایی ئاسمانیی ئێران نیشانداوە کە تێیدا مانگێکی دەستکردی ئێرانی تەقیوەتەوە

وێنەکە رەش و سپی بوە و ناوەندێکی بۆشایی ئاسمانیی ئێران نیشانداوە کە تێیدا مانگێکی دەستکردی ئێرانی تەقیوەتەوە و ترەمپیش جەختی کردۆتەوە کە ئەمریکا دەستی لەتەقینەوەی ئەو مانگە دەستکردەدا نیە.

لەوبارەیەوە ترەمپ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، مافی تەواوەتی هەبوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە.

مانگە دەستکردەکە رۆژی پێنجشەممەی رابردو تەقییەوە و بەرپرسێکی ئێرانیش دواتر جەختی لەسەر شکستی مانگە دەستکردەکە کردەوە، ئەمریکاش رایگەیاند ئێران توشی خەمێکی گەورە بوە.

لەوبارەیەوە ئێدینگستۆن توێژەر لەپەیمانگای CATOی ئەمریکی کە رەخنەی لەبڵاوکردنەوەی دۆکیومنتەکەی دەزگای هەواڵگری گرتوە رایگەیاندوە، لەبەرئەوەی سەرۆک مافی بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییە نهێنییانەی هەیە دەیتوانی بەڕێگای فەرمی بڵاویان بکاتەوە نەک لەڕێگای تویتەوە.

بەرپرسێکی باڵاو وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکاش رایگەیاندوە رۆژی هەینی رابردو ئەو وێنەیە لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە رادەستی سەرۆک کراوە.

چەنید پسپۆڕی دیکەی هەواڵگری و سەربازی ئەمریکا رەخنەیان لەبڵاوکردنەوەی وێنەکە گرتوە و بەئاشکراکردنی نهێنییە هەستیارەکانی دەزگای هەواڵگری دەزانن کە کاریگەری لەسەر کارەکانی ئێستایان هەیە. 

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP