هێزە کوردیەکانی سوریا"جەلادەکەی رەقە"یان دەستگیرکرد

- 8/30/2019 4:48:00 PM 23584 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەنوەر حەدوچی، ناسراو بە "جەلادەکەی رەقە"  لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باغۆزی رۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکرا.

 بە رەچەڵەک بەلجیکیە و فەرماندەی باڵای چەکدارانی داعش بوە، سەدان کەسی لە رەقە کوشتوە

 

حەدوچی تەمەن 35 ساڵ، بە رەچەڵەک بەلجیکیە و فەرماندەی باڵای چەکدارانی داعش بوە، سەدان کەسی لە رەقە کوشتوە، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بە "جەلادەکەی رەقە" ناوی هێنراوە.

 تۆمەتی پێدانیهاوکاری مادی بۆ هێرشەکەی ساڵی 2015 ی پاریس و تەقینەوەکانی 2016 ی برۆکسل-ی لەسەرە

 

ناوبراو لەلایەن دادگاکانی بەلجیکاوە داواکراو بوە، تۆمەتی پێدانی "هاوکاری مادی بۆ هێرشەکەی ساڵی 2015 ی پاریس و تەقینەوەکانی 2016 ی برۆکسل-ی" لەسەرە.

لەگەڵ حەدوچیدا جولی مایسی هاوسەریشی دەستگیرکراوە

 

 

بە گوێرەی زانیاریەکان، لەگەڵ حەدوچیدا جولی مایسی هاوسەریشی دەستگیرکراوە، بەڵام تا ئێستا ناازانرێت ناوبراوان لە سوریا دەهێلدرێنەوە یاخود رادەستی پاریس و برۆکسل دەکرێنەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP