بە ڤیدیۆ... بە یەك پەنجە كەشتیەكی 200 تەن رادەكێشێت

- 8/30/2019 2:27:00 PM 7452 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پیاوێكی بە رەگەز جۆرجی، تەنها بە یەك پەنجە كەشتیەكی دەریایی راكێشا كە كێشی 200 تەن بو، هەوڵیش دەدات ناوی بچێتە كتێبی گینیس و ژمارەی پێوانەیی بشكێنێت.

تەنها بە یەك پەنجەی دەستی چەپی كەشتیەكەی راكێشا

رۆتسۆ ماشفیلی، كە بە رەگەر خەڵكی جۆرجیا-یە، لە بەردەم ژمارەیەكی زۆر خەڵكدا كەشتیەكی دەریایی تەنها بە یەك پەنجەی دەستی چەپی راكێشا و كێشی كەشتیەكە 200 تەن بو. 

كەشتیەكە ناوی (تەمارا 2)ە و پێنج مەتر لە كەناردەریاكەوە دوربو بە شێوەیەكی جێگیر وەستابو، لە شوێنی خۆی نەجوڵا تا ئەوكاتەی روتسۆ دەستیكرد بە راكێشانی.

بە راكێشانی سەنگینترین كەشتی تەنها بە یەك پەنجەی دەست ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركردوە

لەو نمایشەدا، لیژنەیەكی دادوەری ئامادەبون و پاش ئەوەی رۆتسۆ ماشفیلی كەشتیەكەی راكێشا، لیژنەكە دوپاتیانكردەوە، بە راكێشانی سەنگینترین كەشتی تەنها بە یەك پەنجەی دەست ئەو پیاوە ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركردوە.

هاوكات نوێنەری یەكێتی ژمارە پێوانەییەكان رایگەیاند "پلانیان هەیە پەیوەندیبكەن بە لایەنە پەیوەندیدارەكانی كتێبی گینیس، تا ئەو ژمارە پێوانەییە جیهانیە تۆماربكەن.

 


نیشانەکردن :

#جۆراوجۆر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP