چاوشئۆغڵو: كاتێك چارەسەری كێشە سیاسیەكان بكرێت لە سوریا دەچینە دەرەوە

- 8/30/2019 1:03:00 PM 1721 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، سەربازانی وڵاتەكەی كاتێك لە سوریا دەچنە دەرەوە، كە كێشە سیاسیەكان چارەسەربكرێن، حكومەتی سوریاش باوەڕی بەو چارەسەرە نیە.

خاڵە چاودێریەكانی ئیدلیب جێناهێڵین تا چارەسەری سیاسی نەكرێت

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان لە وڵاتی نەرویژ، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "ئەو سەربازی توركانەی لە ئێستادا لە سوریان، تەنها لەكاتێكدا لەو وڵاتە دەچنە دەرەوە كە چارەسەری كێشە سیاسیەكان بكرێت".

هێرشەكان بۆ سەر ئیدلیب، شەپۆلێكی دیكەی پەنابەر دروستدەكات

ئاماژەی بەوەشكرد "لە ئێستادا حكومەتی سوریا باوەڕی بە چارەسەری سیاسی نیە"، هاوكات سەبارەت بە هێرشەكانی هەریەك حكومەتەكانی سوریا و روسیا بۆ سەر ئیدلیب هۆشداریدا و رایگەیاند "ئەو هێرشانە دەبنە هۆی كۆچكردنی شەپۆلێكی دیكە پەنابەری سوری بەرەو وڵاتانی ئەوروپا".

هەر لەبارەی ئەو بابەتەوە، وەزیری دەرەوەی توركیا وتی "مۆسكۆ دوپاتیكردوەتەوە كە هێزەكانی سوریا لە ئیدلیب خاڵە چاودێریەكانی توركیا ناكەنە ئامانج و هێرش ناكەنە سەریان".


نیشانەکردن :

#تورکیا #روسیا #سوریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP