خەندان-
بەیانی ئەمڕۆ، دادوەر رەحیم كاكەیی، لە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی هیوا بە خەندان-ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دادوەر جاسم کاکەیی کە دادوەرێکی دیار و ناوداری عێراقە و دانیشتوی قەزای داقوقی سەر بە شاری کەرکوک بوە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد و بڕیارە تەرمەكەی بگەڕێنرێتەوە بۆ داقوق و لە زێدی خۆی بەخاك بسپێردرێت.
جاسم کاکەیی، ماوەیەك سەرۆکی دادگای چەمچەمال بوە و یەکێک بوە لە دادوەرە دیارەکانی کوردستان و عێراق، ماوەیەك بو بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە نەخۆشخانەی هیوا لە ژێر چاودێری تەندروستیدا بو، ئەمڕۆ بەیەكجاری ماڵئاوایی كرد.