سێ كەس لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی كۆتایی بەژیانیان دەهێنن

- 8/30/2019 8:19:00 AM 66136 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا، سێ كوڕ لەسێ شاری جیاوازی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە، دوێنێ پێنجشەممە، 9/8/2019  گەنجێكی خەڵکی سنە بە ناوی (شوعەیب ئەحمەدی) دانیشتوی گەڕەکی کانی کوزەلەی ئەو شارە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە ڕێگای خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
کچێکی تەمەن 18 ساڵی خەڵکی سەقز بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە

 

ئەوەش خراوەتەرو، ڕۆژی سێشەممە 27/8/2019، کچێکی تەمەن 18 ساڵی خەڵکی گوندی خاپورەدێی سەقز بە ناوی (شادی ئیسلامی) بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەر بە گوێرەی هەمان رێكخراو رۆژی شەممە، 24/8/2019، مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵ خەڵکی گوندی بازرگانی پیرانشار بە ناوی (مەتین کانی زەردی) بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە ڕێگەی خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP