خەندان زانیاری لەبارەی وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران بڵاودەکاتەوە

- 8/29/2019 8:54:00 PM 118896 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لیستی موچەی موچەخۆران بۆ مانگی حوزەیرانی 2019 ئامادەكراوە و لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، "لیستی موچەی مانگی حوزەیرانی موچەخۆران و فەرمانبەران لەلایەن گەنجینەكانەوە وردبینی كراوە و دراوەتە وەزارەتی دارایی".

سەرچاوەكەی خەندان وتیشی،"دوای پێداچونەوە و وردبینی وەزارەتی دارایی بڕیار دەدات بەگوێرەی خشتەیەكی نوێ دەست بە دابەشكردنی موچەی موچەخۆران بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە لە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوەوە، دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی حوزەیران بکرێت و یەکەم وەزارەتیش کەموچە وەردەگرێت  وەزارەتی پێشمەرگەیە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا هەشت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها پێنج موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP