بەشیر حەداد نوسراوێكی بەپەلە ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی دەكات

- 8/29/2019 5:14:00 PM 16711 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێكی بەپەلەدا داوا لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات پارەی جوتیارانی كوردستان و زەرەرمەندبوانی لافاوەكان و ئاگركەوتنەوەكان خەرج بكات.

بەگوێرەی نوسراوێك كە وێنەیەكی گەیشۆتە خەندان، رۆژی 27/8/2019 بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، زۆر بە پەلە و بۆ جاری دوەم داوای لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق كردوە بەشە پارەی گەنمی جوتیاران و قەرەبوکردنەوەی زیانپێگەیشتوانی جوتیاران و خەڵکی هەرێمی کوردستان و زیانمەندانی لافاو و ئاگركەوتنەوەكانی دەغڵودان خەرجبكات.

پێشتر، بەشیر حه‌داد ئاماژەی بەوەکردبو، له ساڵی 2015 وەزارەتی دارایی عێراق پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی كوردستانی دابین كردبو، بەڵام وەزارەتی بازرگانی ئەو کاتی عێراق پارەی ساڵه‌كانی (2015-2016-2017)ی به‌فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی راگرتوه‌ و بۆ خەرجییەكانی خۆی بەكارھێناوە و نه‌یناردوه‌ بۆ جوتیارانی هه‌رێم.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP