لیستى پارێزراوترین ئەو ئاپانەی کە بۆ پەیوەندیکردن بەکاردەهێنرێن

- 8/29/2019 3:29:00 PM 2954 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رۆژانە هەریەک لە ئێمە ئامێرەکانى پەیوەندیکردن بەکاردەهێنین بۆ بەستنى پەیوەندى و بەجێهێنانى کارەکانى، زۆرن ئەو ئاپانەی کە لە مۆبایلەکانماندا هەن و لە رێگەیانەوە پەیوەندی لەگەڵ کەسوکار و هاوڕێ و هاوکارەکانمان دەکەین.

کارى ئاپەکان ئەنجامدان و دروستکردنى پەیوەندیە بە شێوەیەکى باشتر و رێگەیەکى ئاسانتر.

هەمومان بەدواى ئاپێکدا دەگەڕێین کە زانیاریە کەسیەکانمان تێیدا پارێزراوبن، بەڵام هیچ ئاپێک بەتەواوى پارێزراو نییە و رێژەى پارێزراوى نامە و دەنگ و وینەکانمان لە پرۆگرامەکاندا کەوتوەتە سەر ئەوەى، کە بەرهەمهێنەرانى پرۆگرامەکە توانیویانە تاچەند کەلێنە ئەمنیەکانى پڕۆگرامەکە پڕبکەنەوە.

ئەمەى خوارەوە لیستى 10 باشترینى ئەو پڕۆگرامانەیە کە نامە و فایلەکانى ئێمە تێیدا پاریزراون بە پێى سایتى ئێکسپرێس ڤی پى ئێن:

1-iMessage، ئەم ئاپە تایبەتە بە ئامێرەکانى کۆمپانیاى ئەپڵ و یەکێکە لە باشترین پڕۆگرامە نامەبەرەکان.

2- Weker، ئەم ئاپە یەکەم ئاپ بوە کە بەشى نامەبەرى شاراوەى تیایدا بەکارهاتوە.

3- Viber، ئاپەکە مانگانە زیاد لە 250 ملیۆن بەکارهێنەرى چالاکى هەیە و بەشى نامەبەرى شاراوەى تێدایە.

4- Signal، هەرچەندە ئاپەکە زۆر بەربڵاو نیە لە نێو بەکارهێنەراندا، بەڵام بە یەکێک لە نامەبەرە پارێزراوەکان دادەنرێت، چونکە راستەوخۆ هەمو نامە و دەنگەکان دەشارێتەوە و دەیانپارێزێت.

5- Telegram، لە ئێستادا ئاپەکە نزیکەى 200 ملیۆن بەکارهێنەرى چالاکى هەیە و سێرڤەرێکى بەهێزى هەیە و قورسە هاککردنى.

6- Whatsapp، ئەم ئاپە 1.5 ملیار بەکارهێنەرى هەیە و بە یەکێک لە باشترینەکان دادەنرێت لە روى پارێزراوى سیستمەکەیەوە.

7- kakaotalk، ئەم ئاپە تەواوى نامەکان دەشارێتەوە و دوریان دەخاتەوە لە مەترسى هاک، زیاتر لە 220 ملیۆن بەکارهێنەرى هەیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP