لەپارێزگای ئەنبار هێرشکرایە سەر خاڵێکی پشکینین و چوار سەرباز کوژران

- 8/29/2019 2:08:00 PM 1636 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
لەپارێزگای ئەنبار ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکینینی سەربازی و لەئەنجامدا چوار سەربازی گیانیانلەدەستدا و حەوتی دیکەش برینداربون.

بەپێی هەوالێکی ئەلعەرەبییە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەپارێزگای ئەنبار ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکینینی سەربازی و لەئەنجامدا چوار سەربازی گیانیانلەدەستدا و حەوتی دیکەش برینداربون.
هێرشەکە لەنزیک شارۆچکەی گەرمە رویداوە

بەگویرەی زانیارییەکان هێرشەکە لەنزیک شارۆچکەی گەرمە رویداوە کە 50 کیلۆمەتر لەبەغدادی پایتەختەوە دورە.

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ لەشارۆچکەی جەلەولا لەپارێزگای دیالە چەند چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر خالێکی پشکنین و بەهۆیەوە سێ پۆلیس برینداربون.
هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە ئاشکرانەکردوە

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە ئاشکرانەکردوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس رێکخراوی داعش لەوناوچەیە جموجوڵیان هەبوە و بینراون.

پاش کۆنترۆڵکردنەوەی بەشێکی زۆر لەناوچە داگیرکراوەکانی عێراق لەدیسەمبەری 2017، رێکخراوی داعش و گروپە تیرۆرستییەکان چالاکی پارتیزانی ( هێرشکردن و راکردن) ئەنجامدەدەن و جموجوڵە تیرۆرستییەکانیان دەستپێکردۆتەوە.
   

نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP