کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی دواخرا

- 8/28/2019 2:49:00 PM 2647 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆبونەوەی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دواخرا و بڕیارە مانگی داهاتو كۆبونەوەكە ئەنجامبدرێت.

ڕۆژی 5-9-2019  كۆده‌بێته‌وه‌ و چەند بابەتێك تاوتوێ دەكات

سەبارەت بە كۆبونەوەی سەركردایەتی یەكێتی، ڕابەر سەید ئیبرایم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یەكێتی رایگەیاند بە پێگەی فەرمی حزبەكەی راگەیاند" ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕۆژی 5-9-2019  كۆده‌بێته‌وه‌ و چەند بابەتێك لەو كۆبوەنەوەیەدا تاوتوێ دەكات"

ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكردوە "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ی دیاریكردنی ڕۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ گفتوگۆ ده‌كرێت ، هاوكات په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پرسی كه‌ركوك تاوتوێده‌كرێت".

ئەو پۆستە حزبی و حكومییانەی كە پێویستە یەكلایی بكرێنەوە، گفتوگۆیان لەسەردەكرێت

لە درێژەی وتەكانیدا لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یەكێتی راشیگەیاند "هەر لە كۆبونەوەی سەركردایەتی یەكێتیدا، ئەو پۆستە حزبی و حكومییانەی كە پێویستە یەكلایی بكرێنەوە، گفتوگۆیان لەسەردەكرێت".

ئەو لێدوانەی لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یەكێتی لەكاتێكدایە، دوێنێ دو شەممە وتەبێژی فەرمی یەکێتی رایگەیاند، بڕیاروایە لە رێكەوتی 29ی ئەم مانگەدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی كۆببێتەوە"، بەڵام بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشكرابكرێت ئەمڕۆ بڕیاردار ئەو کۆبونەوەیە دوابخرێت.


نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP