حکومەتی ھەرێم تاوتوێی قەرزەکانی دەکات

- 8/28/2019 2:01:00 PM 7228 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

 به‌ هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ "ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی قه‌رزه‌كان و میكانیزمی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

تاوتوێی ئه‌و قه‌رزانه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌ و پێویسته‌ بدرێنه‌وه‌ حكومه‌ت

ئەمڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی USAID و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆنفڕانسێکی تایبه‌تیان لەبارەی بنەماکانی قەرزی گشتی ئه‌نجامدا، تیایدا تاوتوێی ئه‌و قه‌رزانه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌ و پێویسته‌ بدرێنه‌وه‌ حكومه‌ت.

ئەرخەوان حەمەکەریم ھەورامی، بەڕێوەبەری قەرزی گشتی لە ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی  رایگه‌یاند، "حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە یاسای ساڵی 2015ی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتی قەرزەکانی لە ساڵی 2017 دامەزراندوە کە کاری کۆکردنەوەی داتا و زانیارییە لەبارەی ئەو قەرزانەی کە حکومەت لەسەریەتی له‌گه‌ڵ ئەو قەرزانەی حکومەت کە لەلایەن ھاوڵاتیانە لە کۆمپانیا و سێکتەرە جیاوازەکان".

رەچاوی بارودۆخی دارایی ھاووڵاتیان دەکرێت 

وتیشی ، ئێمە تاوتوێی داتا و زانیارییەکان دەکەین بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک کە بتوانرێت بە شێوەیەکی رێک قەرزەکان بدرێتەوە حکومەتی ھەرێم ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش  راپۆڕتی خۆمان ئامادە دەکەین ، لە راپۆرتەکەدا رەچاوی بارودۆخی دارایی ھاووڵاتیان دەکرێت ، لەگەڵ ئەوەشدا شێوازی دانەوەی قەرزەکان رێکدەخەین و ئەمەش کاریگەری لەسەر بارودۆخی دارایی ھەرێمی کوردستان دەبێت.


نیشانەکردن :

#هه‌رێمی‌ كوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP