بافڵ تاڵەبانی داوای لە هێزەكانی ئەڵمانیا كرد هاوكاری زیاتری هێزەكانی 70ی پێشمەرگە بكەن

- 8/27/2019 10:50:00 PM 3223 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری ھەولێر، چاویكەوت بە د. وێلبرینك فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا لە عێراق و وەفدێكی یاوەری.

بەپێی راگەیەندراوێك، لە كۆبونەوەكەدا پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئەمنییەكانی ناوچەكە بەگشتی و هەماهەنگی نێوان هێزەكانی هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانان تاوتوێكرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، بافڵ تاڵەبانی لەبەر رۆشنایی گۆڕانكارییەكان خوێندنەوەی بۆ پرسەكان كردو بۆچون و ھەڵوێستەكانی یەكێتی بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی باڵای ھەرێم خستەڕو.
مەترسی تیرۆر لەناوچەكە ماوەو  بۆ روبەڕوبونەوەشیان پێویستمان بە ستراتیژیەتێكی نوێ ھەیە و لەو چوارچێوەیەشدا دوپاتی پێویستی بەردەوامیی ھەماھەنگی ھەمەلایەنەی نێوان هێزەكانی هەرێمی كوردستان و  هاوپەیمانان كردەوە

 

بافڵ تاڵەبانی راشیگەیاند،"مەترسی تیرۆر لەناوچەكە ماوەو  بۆ روبەڕوبونەوەشیان پێویستمان بە ستراتیژیەتێكی نوێ ھەیە و لەو چوارچێوەیەشدا دوپاتی پێویستی بەردەوامیی ھەماھەنگی ھەمەلایەنەی نێوان هێزەكانی هەرێمی كوردستان و  هاوپەیمانان كردەوە لەپێناو بەھێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە".

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتوە،"بافڵ تاڵەبانی داوای لە ھێزەكانی ئەڵمانیا كرد  ھاوكاری زیاتری ھێزەكانی حەفتای ھێزی پێشمەرگە بكەن و ھەماھەنگ بن بۆ مەشقپێكردن و پڕچەككردنی زیاتریان".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP