بەپەلە

هاوپەیمانێتی عەرەبی: حوسییەکانی یەمەن موشەکی بالیستیکییان بەکارهێناوە

- 8/27/2019 6:54:00 PM 3200 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
هێزەکانی هاوپەیمانێتی عەرەب کە سعودیە سەرۆکایەتییان دەکات رایگەیاند حوسییەکانی یەمەن لەناوچەی عەمرانەوە موشەکی بالیستیکییان هاویشتوە.
لەناوچەی عەمرانی یەمەنەوە موشەکی بالیستیکییان هاویشتوە

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ سێشەممە هێزەکانی هاوپەیمانێتی عەرەب کە سعودیە سەرۆکایەتییان دەکات رایگەیاندوە حوسییەکانی یەمەن لەناوچەی عەمرانی یەمەنەوە موشەکی بالیستیکییان هاویشتوە.
موشەکەکە لەناوچەی سەعدە کەوتۆتە خوارەوە

لەوبارەیەوە کۆلۆنێل تورکی ئەلمالیکی وتەبێژی هاوپەیمانێتی عەرەب رایگەیاندوە موشەکەکە لەناوچەی سەعدە کەوتۆتە خوارەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆئەوەی کە ئەو گروپە بەردەوامن لەپێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، چونکە هاوڵاتیانی مەدەنی کردۆتە ئامانج.

مالیکی راشیگەیاند هاوپەیمانێتییەکەیان لەهەوڵدایە بۆ تێکشکاندنی ئەو موشەکە بالیستیکییانەی کە ئاراستەی هاوڵاتیانی مەدەنی.

لەساڵی 2015 ەوە حوسییەکانی یەمەن کە ئێران پاڵپشتییان دەکات حکومەتی ئەو وڵاتەیان لەدەسەڵات دورخستۆتەوە و حکومەتی سعودیەش دژایەتی ئەو هێزە میلیشیایانە دەکات.

نیشانەکردن :

#یه‌مه‌ن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP