بە ڤیدیۆ.. لە چین نوێترین رۆبۆت دەفڕێت

- 8/27/2019 1:38:00 PM 5098 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە چین، لەم مانگەدا پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی رۆبۆتەكان لە چین بەڕێوەچو، تێیدا كۆمپانیاكانی ئەو بوارە نوێترین داهێنانەكانیان نمایشكرد.

لە شوێنێكی جێگیرەوە توانای فڕینی هەیە

لەمیانی بەڕێوەچونی نمایشی پێنجەمین پێشانگای رۆبۆتەكان لە چین، كۆمپانیایەكی ئەڵمانی نوێترین رۆبۆتی خۆی نمایشكرد كە لە شێوەی باڵندەدایە و لە شوێنێكی جێگیرەوە توانای فڕینی هەیە.

لە سەر شێوەی باڵندەی نەورەس دروستكراوە

رۆبۆتی فڕیو، ناوی ئەو باڵندە رۆبۆتەیە كە لە لایەن كۆمپانیای فیستۆ-ی ئەڵمانیەوە بەرهەمهێنراوە و لەسەر شێوەی باڵندەی نەورەس دروستكراوە، رۆبۆتەكە لە شوێنێكیدا جێگیردەكرێت و دەتوانێت لەو پێگە جێگیرەوە بە ئاسماندا بفڕێت.

لە كاتی فڕیندا پشت بە خۆی دەبەستێت

بەپێی زانیاریەكان، فڕین و نیشتنەوەی رۆبۆتەكە لە رێگەی بەكارهێنانی هێزی تایبەت بە پاڵنانە كە لە رێگەی سیستەمێكەوە لە رۆبۆتەكەدا جێگیركراوە، هاوكات سیستمی دیاریكردنی پێگە (جی پی ئێس) و ژمارەیەك كامێرای تێدایە و بەوۆهۆیەوە رۆبۆتەكە لەكاتی فڕیندا پشت بە خۆی دەبەستێت، ئاماژە بەوەشكراوە، كێشی رۆبۆتەكە كەمە و لە ژمارەیەك ماددە بەرهەمهێنراوە كە كێشی سەرجەمیان لە 400 گرام زیاترنیە.

ئەوە یەكەمین جارە رۆبۆتەكان لەبەردەم خەڵكدا نمایشبكرێن، بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتنی كۆمپانیایەكی چین-یش دەڵێت، ئەو رۆبۆتە دەتوانێت هەنگاوێكی گرنگ بەرەو گەشەسەندنی رۆبۆتەكان دروستبكات.

چین یەكێكە لەو وڵاتانەی گەورەترین بازاڕی روبۆتی هیەە و خواستێكی زۆری لەسەر جۆە جیاوازەكانی ئەو بەرهەمە ئەلیكترۆنیانە هەیە.


نیشانەکردن :

#زانستیی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP