پێنتاگن سەبارەت بە هێرشەكانی سەر عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

- 8/27/2019 11:01:00 AM 2224 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رەتیكردەوە هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان پەیوەندیان هەبێت بەو هێرشانەوە كە لە ماوەی رابردودا ئەنجامدراون.

هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق پەیوەندیان بە هێرشەكانەوە نیە

لە راگەیەندراوێكدا، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگن) رەتیكردەوە هێزە سەربازیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە عێراق پەیوەندیان هەبێت بە هیچكام لەو هێرشانەوە، كە لە ماوەی رابردودا لە گەنجینە سەربازیەكانی عێراق رویاندا.

واشنتن پشتگیری لە سەروەری خاكی عێراق دەكات

ئاماژەی بەوەشكردوە "بڵاوكراوە میدیاییەكانی ناوچەكە هەڵەیە و بابەتەكە بە لاڕێدا دەبات، چونكە واشنتن پشتگیری لە سەروەری خاكی عێراق دەكات و هاندەریەتی، بەڵكو لایەنی دەرەكی هەیە كە خوازیارە لە عێراق توندوتیژی هەبێـت".

عێراق مافی خۆیەتی بەرگری لە خاكەكەی بكات

لە راگەیەندراوەكەدا بەرگری ئەمریكا رونیشیكردوەتەوە "حكومەتی عێراقی مافی خۆیەتی كۆنترۆڵی ئاسایشی ناوخۆی خۆی بكات و پارێزگاری لە دیموكراسیەتی بكات".

هێزەكانی ئەمریكا  لەسەر بانگهێشتی بەغدا لەو ناوچەیەدان

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكان رایگەیاندوە "ئەو هێزە سەربازیە ئەمریكیانەی لە خاكی عێراقن، میوانی حكومەتی عێراقین و لەسەر بانگهێشتی ئەو حكومەتە لەو ناوچەیەدان، بەوهۆیەوە هاوكاریەكی تەواوی دەسەڵاتی بەغدا دەكەن".


نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا #عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP