بەپەلە

پوتین و ئەردۆغان لە مۆسكۆ كۆدەبنەوە

- 8/27/2019 10:39:00 AM 1146 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بە مەبەستی تاوتوێكردنی رێكارە سەربازی و تەكنیكیەكانی هەردو وڵات، ئەمڕۆ سەرۆكی هەریەك لە وڵاتانی روسیا و توركیا لە مۆسكۆ كۆدەبنەوە.

پەیوەندی نێوان هەردو وڵات تاوتوێدەكەن

نوسینگەی راگەیاندنی كۆشكی سەرۆكایەتی كرملین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ سێشەممە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە لایەن ڤلادیمیر پوتین-ەوە لە مۆسكۆ پێشوازیلێدەكرێت و پەیوەندی نێوان هەردو وڵات تاوتوێدەكەن".

دۆسیە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكانیش بەشێك دەبن لە گفتوگۆكان

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لەمیانی گفتوگۆكانیاندا سەرۆكی روسیا و توركیا بابەتە سیاسی و بازرگانی و ئابوری و سەربازی-تەكنیكیەكان هاوتا لەگەڵ بابەتە مرۆییەكان تاوتوێدەكەن و دۆسیە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكانیش بەشێك دەبن لە گفتوگۆكانی ئەو كۆبونەوەیە".

پێشتریش راگەیەندرابو، لە شاری جۆكۆڤسكی سەر بە مۆسكۆ-ی پایتەختی روسیا، لەنێوان هەریەك لە پوتین ئەردۆغاندا كۆبونەوەیەك ئەنجامدەدرێت.

باس لە دۆخی ئیدلیب دەكرێت

هاوكات دوێنێ دوشەممە رەجەب تەییب ئەردۆغان، لەمیانی لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوەكرد "لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ مۆسكۆ، لەگەڵ سەرۆكی روسیا باس لە دۆخی ئێستای ئیدلیب و ناوچەكانی سوریا بە گشتی دەكرێت و هەوڵدەدەن لەوبارەیە بگەنە ئەنجام".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP