بەپەلە

نرخی نەوتی خاو بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی

- 8/27/2019 10:22:00 AM 2434 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای لێدوانەكانی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەبارەت بە ئەنجامدانی دانوستان و رێككەوتنی بازرگانی لەگەڵ چین، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی.

چین كاردانەوەی ئەرێنی هەیە سەبارەت بە ئەنجامدانی دانوستان

دوێنێ دوشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند "چین كاردانەوەی ئەرێنی هەیە سەبارەت بە ئەنجامدانی دانوستان و رێككەوتنی بازرگانی"، پاش ئەو لێدوانە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوەوە.

ئاژانسی رۆیتەر بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 25 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.4 بەرزبوەتەوە و یەك بەرمیل نەوتی خاو لەو بەرهەمە نرخەكەی گەیشتوەتە 58.95 دۆلار لە كۆتا مامەڵەیدا.

هاوكات یەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا گەیشتوەتە 53.94 دۆلار و بەو پێیە ئەو بەرهەمە لە كۆتا مامەڵەیدا 30 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.6 بەرزبوەتەوە.

دوێنێ دوشەممە نرخی نەوت بە رێژەی لەسەدا یەك دابەزینی بەخۆوە بینی

ئەوە لە كاتێكدایە، پاش زیاتربونی گرژی و ئاڵۆزیە بازرگانیەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین بوە هۆی دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا و دوێنێ دوشەممە نرخی هەریەك لە برێنت و نەوتی تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا بە رێژەی لەسەدا یەك دابەزینیان بە خۆیانەوە بینی.


نیشانەکردن :

# نەوت #ئابوری

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP