نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوەوە

- 8/26/2019 11:06:00 AM 31454 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئەمڕۆ دوشەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120 هەزار و 675 دینار.
 
هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان لە شەقام سەیوان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 675 دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 133 هەزار و 250 دینارە، 100 پاوەن بە 146 ھەزار و150 دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 21 ھەزار و 500 دینارە، 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10 هەزار و 500 دینارە.

نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 110 دۆلار و 50 سەنتە و نرخی 100 پاوەندیش بە 122 دۆلارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP