هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا

- 8/26/2019 9:49:00 AM 1537 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەمیانەی جەنگی ئابوری نێوان هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین، نەوتی خاوی جیهان بە گشتی و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە تایبەتی دابەزینیان بەخۆوە بینی.

نیگەرانیەكان سەبارەت بە خاوبونەوەی گەشەی ئابوری لە زیادبوندایە

لە ئەنجامی زیاتربونی گرژی و ئاڵۆزییە بازرگانیەكانی نێوان هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكان و چین، لەگەڵ بڕیارەكانی حكومەتی هەردو وڵات بە زیادكردنی باج لەسەر كەلوپەلە هەناردەكراوەكانی یەكدی، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی و نیگەرانیەكانیش سەبارەت بە خاوبونەوەی گەشەی ئابوری لە زیادبوندایە.

ئاژانسی رۆیتەر بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 54 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.9 دابەزیوە ونرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو لە بەرهەمە گەیشتوەتە 58.80 دۆلار لە كۆتا مامەڵەیدا، لەكاتێكدا هەر ئەمڕۆ دوشەممە و پێش كۆتا مامەڵەی، یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 58.24 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نەوتی خاوی تەكساسی 59 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 1.1 دابەزینی بەخۆوە بینیوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە گەیشتوەتە 53.58 دۆلار لە كۆتا مامەڵەیدا، پێش كۆتا مامەڵە ئەمڕۆ دوشەممە، نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە بە 52.96 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ململانێكانی ئەمریكا لەگەڵ هەریەك لە چین و ئێران، كاریگەری بەرچاوی لەسەر ئابوری جیهان دروستكردوە

ئاڵنكگاری و ململانێ ئابوریەكانی ئەمریكا-چین، لە ئێستادا كاریگەریەكی بەرچاویان لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا هەیە و بەشێك لە گەشەسەندنی ئابوری جیهانیش پەیوەستە بە پەیوەندیەكانی نێوان ئەو دو وڵاتە، لە هەمانكاتدا گرژییەكانی نێوان واشنتن و تاران بە هەمانشێوە كاریگەری هەیە لەسەر ئابوری جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی.


نیشانەکردن :

# نەوت #ئابوری

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP