بەپەلە

خشتەی دابەشکردنی موچەی ئەمڕۆی فەرمانبەران

- 8/26/2019 8:51:00 AM 38307 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی ژمارەیەک وەزارەت دابەشدەکرێت و کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دەهێندرێت.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بۆ خەندان، ئەمڕۆ دوشەممە موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی شاره‌وانی‌ و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ، كاره‌با،  پلاندانان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، پیشەسازی و بازرگانی، رۆشنبیری، ئاوەدانکردنەوە دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرئەمڕۆ موچەی هەریەکە لە دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، دەستەی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ هه‌رێم، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌زگای گشتی کاروباری مین، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.

22ی ئەم مانگە خەندان وەک یەکەمین میدیا بڵاویکردەوە، بڕیاری خه‌رجكردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گەیشتوەتە دەستیان و دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دەستپێدەکاتەوە، دوای ئەوەی بۆ چەند رۆژێک راگیرابو.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP