بەپەلە

رۆژی کۆچی دوایی بڕیاری شەھید ئاسۆ دەکرێتە "رۆژی وەفا بۆ باوک"

- 8/26/2019 8:33:00 AM 8596 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بڕیاریداوە رۆژی کۆچی دوایی بڕیاری شەھید ئاسۆ مامجەلال بکرێتە "ڕۆژی وەفا".
پێشنیازێکی شایستەی بۆ مەرگی کاکە بڕیار بۆ نوسیوم، کە بڕیار بدەین ئەمڕۆ بە ڕۆژی وەفا بۆ باوک بناسێنین

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە نوسینێکدا لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، "کاکە ڕەنج عومەر، پێشنیازێکی شایستەی بۆ مەرگی کاکە بڕیار بۆ نوسیوم، کە بڕیار بدەین ئەمڕۆ بە ڕۆژی وەفا بۆ باوک بناسێنین".
رۆژی کۆچی دوایی بڕیاری شەھید ئاسۆ دەکەینە رۆژی وەفا

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی کۆچی دوایی بڕیاری شەھید ئاسۆ دەکەنە رۆژی وەفا، دەخوازن هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکانی تریش پشتیوان بن.

ئێوارەی دوێنێ بڕیاری شەهید ئاسۆ مامجەلال لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی هەواڵی شەهیدبونی باوکییەوە توشی جەڵتە ببو.
بڕیاری تەمەن چوار ساڵ، کوڕی شەهید ئاسۆ مامجەلال مەسۆییە، کە 31ی تەموزی رابردو لە هێرشێکی داعشدا شەهیدبو

 

بڕیاری تەمەن چوار ساڵ، کوڕی شەهید ئاسۆ مامجەلال مەسۆییە، کە 31ی تەموزی رابردو لە هێرشێکی داعشدا لە شارۆچکەی کوڵەجۆی سنوری گەرمیان لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکى دیکە شەهیدبو. 

دوای ئەوەی بڕیار هەواڵی شەهیدبونی باوکی بیستوە شەکرەکەی بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبوەتەوە و لەماوەی سێ رۆژی رابردوشدا چەندجارێک دڵى وەستاوە و  دواتر بەهەوڵى پزیشکەکان دوبارە دڵی گەڕاوەتەوە کارکردن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP