قاسم سولەیمانی: كردەوەكانی ئیسرایل دواین پەلەقاژەی مانەوەیەتی

- 8/26/2019 12:06:00 AM 3913 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل لە سوریا و عێراق بە كردەوەی شێتانە وەسف دەكات و رایدەگەیەنێت ئەمە دواین پەلەقاژەی مانەوەیەتی.
كردەوەكانی ئیسرائیل شێتانەیە، ئەمە دواین پەلەقاژەی مانەوەی رژێمەكەی تەلئەبیبە

 

لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، رایگەیاند، "كردەوەكانی ئیسرائیل شێتانەیە، ئەمە دواین پەلەقاژەی مانەوەی رژێمەكەی تەلئەبیبە".

ئەمشەو بەشی كار و چالاكیەكانی حەشدی شەعبی سەبارەت بە هێرشی دو فرۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر دو بنكەی سەربازیان لە ئەنبار راگەیەندراوێكی بڵاویكردەوە و رایگەیاند،"لە چوارچێوەی زنجیرە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی عێراق، دوبارە لەرێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشیانكردە سەر حەشدی شەعبی  لە پارێزگای ئەنبار و بوە هۆی كوژرانی جەنگاوەرێكمان و برینداربونی یەكێكی دیكە".

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە "هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئیسرائیل بە هاوكاری هێزە ئاسمانیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بوە لە ناوچەكە و باڵۆنێكی گەورەی چاودێری ئەو هێزانەش لە نزیك ناوچەی رودانی هێرشەكە هەبوە".

ئەو راگەیەندراوە لەكاتكێدابو كە چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی لە عێراق رایانگەیاند، "نزیك ناوچەی قائیم سەر بە پارێزگای ئەنبار، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان دو بنكەی سەربازی لیوای 45ی حەشدی شەعبی لە عێراق بۆردومان كردوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP