بڕیاردرا خوێندنگەیەک بكرێت بەناوی بڕیاری شەھید ئاسۆوە

- 8/25/2019 11:40:00 PM 3403 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند،" لەسەر پێشنیاری قائیمقامیەتی قەزای کفری و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکە،  ئیدارەی گەرمیان بڕیاریداوە خوێندنگایەک لەسنوری قەزای کفری بەناوی بڕیاری شەھید ئاسۆ-وە ناوبنرێت.
ھێشتا برینی شەھیدبونی پۆلێک ڕۆڵەی گەرمیان ساڕێژ نەبوبو، جارێکیتر ماتەم باڵی بەسەر گەرمیاندا کێشایەوە

 

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند،"وەکو وەفایەک بۆ خوێنی شەھیدان و گەورەیی ئەو کارەساتە و بەزیندو ھێشتنەوەی وشەو ناوی (بڕیار)، لەسەر پێشنیاری قائیمقامیەتی قەزای کفری و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکە  ئیدارەی گەرمیان بڕیاری داوە خوێندنگایەک لەسنوری قەزای کفری بەناوی بڕیاری شەھید ئاسۆ-وە ناوبنرێت".

دەقی راگەیەندراوەكە:

بەنسبەت میللەتی کوردەوە بەتایبەت لای گەرمیانییەکان چیرۆک و ماجەرای خەم و تاسەی دوری ئازیزان ووشەگەلێکی نامۆنین ، خەمی شەھیدبونی ڕۆڵەکانمان و کارەساتی گەورەی  ئەنفال لەھەرەدیارترین کارەساتەکانی مێژووی ئەم نیشتیمانەن ، 

مەرگی کاکەبڕیاری شەھید ئاسۆ 
جارێکیتربرینی پڕسوێی گەرمیانییەکانی  تازەکردەوە ، 
ھێشتا برینی شەھیدبوونی  پۆلێک ڕۆڵەی گەرمیان ساڕێژ نەبوبو، جارێکیتر ماتەم باڵی بەسەر گەرمیاندا کێشایەوە، 

بڕیاری پەپولە لەدوری باوکەشەھیدەکەی قەراری نەگرت و  بارگەی پێچایەوەو ڕۆشتەوە دیداری باوکی 

وەکو وەفایەک بۆ خوێنی شەھیدان و گەورەیی ئەو کارەساتە و بەزیندو ھێشتنەوەی ووشەو ناوی (بڕیار) 
 لێرەوە ڕایدەگەیەنین لەسەر پێشنیاری قائیمقامیەتی قەزای کفری و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکە  ئیدارەی گەرمیان بڕیاری داوە خوێندنگایەک لەسنوری قەزای کفری بەناوی بڕیاری شەھید ئاسۆ/وە ناوبنرێت

بەناوی سەرجەم یەکەئیدارییەکانی سنورەکەو دەزگاو دامەزراوەکانی ئیدارەی گەرمیانەوە پرسەو سەرەخۆشی  خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەو خێزانی شەھید ئاسۆی مام جەلال مەسۆیی دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین شەھید ئاسۆو کاکەبڕیاری جوانەمەرگ  بەبەھەشتی بەرین شادبکات

سەربەرزی بۆ شەھیدان
نەفرەت لە تیرۆریستان و تاریک پەرستان

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان

٢٥ ی ئابی ٢٠١٩



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP