پێویستە دەزگا ئەمنیەكان ئەو كەسانە بدۆزنەوە
وەزارەتی ئەوقاف لەسەر بێڕێزیكردن بە چەند نوسراوێكی ئاینی هاتە دەنگ

- 8/25/2019 11:23:00 PM 4162 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی ئیدانەی بێڕێزیكردن بە هەندێك نوسراوی ئاینی دەكات لەلایەن دو كەسەوە و داواش لە دەزگا ئەمنییەكان دەكات بیاندۆزێتەوە.

لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، وەزارەتی ئەوقاف راگەیاندوە،"له‌دو رِۆژی رابردو ڤیدیۆیه‌ك له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌ تیایدا دوكه‌سی نابه‌رپرس و دور له‌ھه‌مو ئادابێكی ئایینی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤی، بێڕێزی به‌ ھه‌ندێك نوسراوی ئایینی ده‌كه‌ن كه‌له‌سه‌ر رِێگایه‌ك دانراوه‌".
ئێمه‌ له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره‌ كرده‌وه‌ تێكده‌رانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكده‌ده‌ن

 

ئاماژە بەوەشكراوە،"گه‌رچی كه‌سه‌كان و شوێنه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ كوێیه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره‌ كرده‌وه‌ تێكده‌رانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكده‌ده‌ن، بۆیه‌ ئه‌ركی ھه‌مو ھاونیشتیمانیه‌كه‌ به‌بێ جیاوازی كه‌ ھه‌ر زانیاریه‌كیان ھه‌یه‌ ده‌رباره‌ی بكه‌رانی ئه‌م روداوه‌ ئاگاداری ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ت بكه‌نه‌وه‌ تاوه‌كو له‌رِێگه‌ی یاساوه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین". 


ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌...

به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میھره‌بان 
له‌دوو رِۆژی رابردوو ڤیدیۆیه‌ك له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو بۆته‌وه‌ تیایدا دووكه‌سی نابه‌رپرس و دوور له‌ھه‌موو ئادابێكی ئایینی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤی، بێ رێزی به‌ ھه‌ندێك نوسراوی ئایینی ده‌كه‌ن كه‌له‌سه‌ر رِێگایه‌ك دانراوه‌.
گه‌رچی كه‌سه‌كان و شوێنه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ كوێیه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره‌ كرده‌وه‌ تێكده‌رانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكده‌ده‌ن، بۆیه‌ ئه‌ركی ھه‌موو ھاونیشتیمانیه‌كه‌ به‌بێ جیاوازی كه‌ ھه‌ر زانیاریه‌كیان ھه‌یه‌ ده‌رباره‌ی بكه‌رانی ئه‌م روداوه‌ ئاگاداری ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ت بكه‌نه‌وه‌ تاوه‌كو له‌رِێگه‌ی یاساوه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین . 

داوا له‌سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین تاوانباران بدۆزنه‌وه‌ به‌سزایی خۆیانیان بگه‌ێنن ، ھاوڵاتیانی ئازیزی كوردستان دڵنیاوده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كاری له‌پێشینه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی ھه‌موو لایه‌كه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یاسایی راسپێردراوه‌ رێكاری پێویست ئه‌نجام ده‌دات .


وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP