قائیمقامیەتی كەلار رێنمایی ئاراستەی دەرمانخانەكان دەكات

- 8/25/2019 11:13:00 PM 905 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 قائمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار چەند رێنماییەكی نوێی بۆ دەرمانخانەكانی سنوری قەزاكەی راگەیاند.
 
راگه‌یاندنی قائمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار بڵاویكردەوە:" سه‌باره‌ت به‌ رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری ده‌رمانخانه‌كانی سنوری كه‌لار و ئه‌و ده‌رمان و پێداویستیه‌ پزیشكییانه‌ی دێنه‌ سنوره‌كه‌وه‌ ئه‌مڕۆ قایمقامی كه‌لار له‌ گه‌ڵ لیژنه‌ی ده‌رمانخانه‌ و تاقیگه‌ پزیشكییه‌كان كۆبوه‌وه‌ و تێیدا چه‌ند بڕیارێك ده‌كرا كه‌ بریتین له‌: 
ئه‌وانه‌ی پزیشكی ده‌رمانسازیان نییه‌ مۆڵه‌تی دو هه‌فته‌یان پێده‌درێت پزیشك بۆ ده‌رمانخانه‌كانیان دابین بكه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ داده‌خرێن به‌ یه‌كجاری

 

- ئه‌و ده‌رمانخانانه‌ی پزیشكی ده‌رمانسازیان هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی داهاتودا له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانخانانه‌ جێگیر ده‌كرێن. 

- ئه‌وانه‌ی پزیشكی ده‌رمانسازیان نییه‌ مۆڵه‌تی دو هه‌فته‌یان پێده‌درێت پزیشك بۆ ده‌رمانخانه‌كانیان دابین بكه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ داده‌خرێن به‌ یه‌كجاری. 

- له‌مه‌ودوا هه‌ر ده‌رمان و پێداویستییه‌كی پزیشكی بێته‌ سنوری كه‌لاره‌وه‌ له‌ رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه‌ لیژنه‌ی ده‌رمانخانه‌كان سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لار پشكنینی بۆ ده‌كات و ئه‌وكات دێته‌ ناو شاره‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر رێگه‌ گرتن له‌ ده‌رمانی ساخته‌ و نه‌شیاو.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP