جەواد زەریف شوێنى کۆبونەوەکانى G7ی بەجێهێشت

- 8/25/2019 11:03:00 PM 8127 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەى ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرانسا کە کۆبونەوەکانى سەرانى ولاتانى G7ى تێدا بەرێوەدەچێت، سەردانەکەى وەک سەردانێکى چاوەڕوان نەکراو لێکدرایەوە و لەلایەن میدیاکەنەوە بە سوپرایزى کۆبونەوەکانى G7 دانرا.

بەپێی میدیاكانی ئەو وڵاتە، هەرزو دواى کۆبونەوەیەکى سێ کاتژمێرى لەگەڵ سەرۆکى فڕەنسا و ژمارەیەک کاربەدەستى ئەو وڵاتە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، شوێنى کۆبونەوەکانى بەجێهێشت.
رێگەكە سەختە، بەڵام شایەنی ئەوەیە هەوڵی بۆ بدەین

 

سەرۆكایەتی فرەنسا ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە " گفتوگۆكانمان لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە رێككەوتنە ئەتۆمیەكە بە شێوەیەكی ئەرێنی بەڕێوەچو و بەردەوامیشیان دەبێت".

زەریفیش لە تویتێکیدا لە ئەکاونتى تایبەتى خۆى لە توێتەر دەڵێت"دیپلۆماسیەتە چالاکەکەى ئێران بەردەوامە لە بونیادنان و بەدواداچونەکانى"

زەریف ئاماژە بەوە دەكات کورتەیەکى کۆبونەوەکەیان بە بریتانیا و ئەڵمانیا داوە و نوسیویەتی،"رێگەكە سەختە، بەڵام شایەنی ئەوەیە هەوڵی بۆ بدەین".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP