وەزیری پلاندانان: له‌ 10 ساڵی داهاتودا ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت به‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت

- 8/25/2019 10:45:00 PM 1171 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زیری پلاندانان رایگەیاند،هه‌نگاوه‌كانمان بۆ به‌ئه‌لیكترۆنی كردنی دامه‌زاروه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و له‌ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتودا ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت به‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25-8-2019 د.دارا ڕه‌شید، وه‌زیری پلاندانان له‌میانی پێشوازیكرد له‌ ڕا كاپچی به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی كۆری بۆ هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی (كۆیكا) له‌عێراق.
هه‌نگاوه‌كانمان بۆ به‌ئه‌لیكترۆنی كردنی دامه‌زاروه‌كانی حكومه‌ت قۆناغی زۆر باشی بڕیوه‌ و پلانی چوار ساڵی داهاتوی وه‌زاره‌تیش بۆ نه‌هێشتنی ڕۆتین و خێرا ڕایكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیانه‌

 

وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند،هه‌نگاوه‌كانمان بۆ به‌ئه‌لیكترۆنی كردنی دامه‌زاروه‌كانی حكومه‌ت قۆناغی زۆر باشی بڕیوه‌ و پلانی چوار ساڵی داهاتوی وه‌زاره‌تیش بۆ نه‌هێشتنی ڕۆتین و خێرا ڕایكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیانه‌ و رێكخستنی گرێبه‌سته‌ گشتیه‌كانیش كاری سه‌ره‌كیمان ده‌بێت.

له‌دیدارێكدا باس له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی كۆریا كرا به‌تایبه‌ت ئه‌و هاوكاریی و پاڵپشتیانه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردو پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه‌ له‌ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌كانی ڕێكخراوی ناوبرا و وه‌زاره‌تی پلاندانان به‌مه‌به‌ستی به‌ئه‌لیكترۆنی كردنی گشت دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له‌و پێناوه‌ش وه‌زیری پلاندانان داوای كرد هه‌رچی زوه‌ هه‌نگاو بنرێت بۆ چاڵاككردنی ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه‌ رێكخراوی (koica) دایناوه‌ له‌و پێناوه‌ش وه‌زاره‌تی پلاندانان هه‌رچی له‌توانایدایه‌ ده‌خاته‌ گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی چالاككردنی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی و كاری له‌ پێشینه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌بێت له‌ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو بۆ زیاتر سه‌رخستنی پرۆژه‌كه‌ش سه‌ره‌تا وه‌زاره‌تێك وه‌ك نمونه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت.

دواتر وه‌زیری پلاندانان به‌پێویستی زانی پرۆژه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنی گرێبه‌سته‌ گشتیه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان كاری زیاتری له‌سه‌ر بكرێت كه‌ به‌پاڵپشتی ئاژانسی كۆری بۆ هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی (كۆیكا) ئه‌نجامده‌درێت بریاره‌ له‌به‌هاری ساڵی داهاتوو به‌ته‌واوی بكه‌وێته‌ كار كه‌له‌ئێستادا له‌ قۆناغی كۆتایدایه‌.

ده‌بێت به‌پێی پلانی وه‌زاره‌ت تا 10 ساڵی تر ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت به‌ ئه‌لیكترۆنی بكرێت 

 

له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌ وه‌زیری پلاندانان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌، كه‌ ده‌بێت به‌پێی پلانی وه‌زاره‌ت تا 10 ساڵی تر ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت به‌ ئه‌لیكترۆنی بكرێت هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوی دونیا بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌ناوخۆی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم سوودی لێوه‌ربگرین به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م سیسته‌مه‌ رۆتین ناهێلێت و مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیانیش خێراتر بكات.

له‌كۆتایش وه‌فدی میوان ئاماده‌ی و پاڵپشتی به‌رده‌وامی خۆیان بۆ كاره‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان دوپاتكرده‌وه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP