شۆڕش ئیسماعیل سوپاسنامە ئاراستەی سەركردە سیاسییەكان دەكات

- 8/25/2019 10:36:00 PM 1348 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومەتی هەرێم و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و  سوپاسنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌كاتی به‌خاكسپاردن و پرسه‌كه‌ی (حاجی عائیشه‌)ی دایكی ئه‌ركیان كێشاوه‌و بروسكه‌ی ماته‌مه‌ینیان ئاڕاسته‌ كردوه‌.

ده‌قی سوپاسنامه‌كان...

سوپاسنامه‌ی شۆڕش ئیسماعیل بۆ دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
بۆ برای به‌ڕێز كاك (دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح) سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ
سوپاسی هاوخه‌میتان ده‌كه‌م بۆ كۆچی دوایی(حاجی عائیشه‌)ی دایكم، زه‌حمه‌ت و دڵسۆزیتان له‌بیر ناكه‌ین، ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه‌ دڵنه‌وایه‌كی گه‌وره‌ بوو، له‌سه‌ختی كۆسته‌كه‌مانی كه‌مكرده‌وه‌، هیوای سه‌ربه‌رزی و سه‌رفه‌رازیتان بۆ ده‌خوازین. 
براتان/ شۆڕش ئیسماعیل

سوپاسنامه‌ی شۆڕش ئیسماعیل بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان
بۆ برای به‌ڕێز و گه‌وره‌مان جه‌نابی كاك(كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی) – جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی (ی.ن.ك)

سوپاسی خۆمان و ته‌واوی بنه‌ماڵه‌كه‌مان ده‌گه‌ینینه‌ به‌رێزتان، كه‌ به‌شدارتان له‌ پرسه‌ی (حاجی عائیشه‌)ی دایكم، قورسایی ئه‌و خه‌مه‌ گه‌وره‌یه‌ی لێ كه‌م كردینه‌وه‌، له‌هه‌ردوو رۆژی پرسه‌ له‌گه‌ڵمان بوون و خاوه‌ن پرسه‌بوون، له‌ ئازاری زۆری ئه‌و كۆسته‌ گه‌وره‌یه‌ی ئارامیتان به‌ ئێمه‌ به‌خشی، هیوای ته‌ندروستییه‌كی باش و بۆ به‌رێزتان ده‌خوازین و به‌دوربن له‌ هه‌موو ناخۆشی و ئازارێك.

سوپاسنامه‌ی شۆڕش ئیسماعیل بۆ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
به‌ناوی خوی گه‌وره‌ و میهره‌بان
بۆ خوشكی گه‌وره‌مان هه‌ڤاڵ (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتییمانی كوردستان.
به‌ سوپاسه‌وه‌ بروسكه‌ی ماته‌مینی به‌رێزتانم پێگه‌یشت، بۆ كۆچی دوایی (حاجی عائیشه‌)ی دایكم، هاوخه‌می ئێوه‌ بارگرانی و خه‌می ئێمه‌ی كه‌مكرده‌وه‌، به‌ ناوی خۆم و  بنه‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه‌ سوپاسی په‌رۆشی و دڵسۆزیتان ده‌كه‌ین، له‌ش ساغی بۆ خوشكی گه‌وره‌مان ده‌خوازین.

براتان/ شۆڕش ئیسماعیل

سوپاسنامه‌ی شۆڕش ئیسماعیل بۆ مه‌سعود بارزانی
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
برای به‌ڕێز و گه‌وره‌مان كاك (مه‌سعود بارزانی)
به‌ سوپاسه‌وه‌ بروسكه‌ی ماته‌مینی به‌رێزتان ، بۆ كۆچی دوایی (حاجی عائیشه‌)ی دایكم، پێگه‌یشت ، و ئه‌ركتان كێشا و په‌رۆشی و خه‌مخۆر له‌ راده‌به‌ده‌رتان سه‌بوری پێ به‌خشیوین، چاكه‌ و دڵسۆزیتان به‌رز ده‌نرخێنن، داواكارین له‌ خودای مه‌زن هه‌میشه‌ دووربن له‌ ناخۆشی.

براتان/ شۆڕش ئیسماعیل

سوپاسنامه‌ی شۆڕش ئیسماعیل بۆ نێچیرڤان بارزانی

به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان
بۆ برای به‌ڕێزم جه‌نابی كاك (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌ناوی خۆمان و بنه‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه‌ سوپاسی په‌یامی ماته‌مینی و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌لفونییه‌كه‌ی به‌رێزتان ده‌كه‌ین، بۆ كۆچی دوایی (حاجی عائیشه‌)ی دایكم، قه‌درگرانیتان و په‌یوه‌ندییه‌كه‌تان، له‌ خه‌مه‌كانمانی كه‌مكرده‌وه‌،پێزانینی زۆرمان هه‌یه‌  بۆ دڵدانه‌وه‌و په‌رۆشیتان بۆ كۆچی دوایی دایكی كۆچ كردومان. براتان/ شۆڕش ئیسماعیل.

 سوپاسنامه‌ی شۆڕش ئیسماعیل مه‌سرور بارزانی
به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
بۆ برای به‌ڕێزم جه‌نابی كاك (مه‌سرور بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

به‌ناوی خۆم و بنه‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه‌ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی به‌رێزتان ده‌كه‌ین بۆ خه‌مخۆری و دڵسۆزیتان، كه‌ به‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی و  په‌یام و بروسكه‌ به‌شداریتان كرد له‌ پرسه‌ی دایكی كۆچكردووم ، (حاجی عائیشه‌)، دووباره‌ سوپاس بۆ دڵسۆزیتان ده‌كه‌ین و لوتفی زۆرتان نیشاندا و له‌ خه‌می گه‌وره‌ی ئێمه‌تان كه‌مكرده‌وه‌، جارێكی تر سوپاس بۆ په‌رۆشیتان.
براتان/ شۆڕش ئیسماعیل

سوپاسنامه‌یه‌ك له‌ شۆڕش ئیسماعیل-ه‌وه‌
به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان
به‌ناوی خۆمان و بنه‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه‌، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ،به‌رپرسانی حكومی و حزبی هه‌رێمی كوردستان و لێپرسراوانی حزبی و حكومی عێراق و كۆنسل و نوێنه‌ری وڵاتان له‌ هه‌رێم و هاوپه‌یمانان و رێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تی سیاسیی و ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، و حزب و كه‌ساییه‌ته‌یه‌كانی باكور و خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای كوردستان و سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و دۆستان و خزمان ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ په‌رۆش و قه‌درگرانییه‌وه‌ له‌ پرسه‌ی كۆچی دوایی دایكمان (حاجی عائشه‌)، ئه‌ركیان كێشا، چ له‌كاتی به‌خاكسپاردنی یان له‌ رۆژانی پرسه‌ ئاماده‌بوون، گه‌وره‌یان كردین، په‌رۆشی خه‌مخۆری له‌ راده‌به‌ده‌به‌ده‌رتان، سه‌بوری پێبه‌خشین، له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین جه‌زای خێر و دڵسۆزیتان بداته‌وه‌، هه‌میشه‌ دووربن له‌ ناخۆشی و ئازاری له‌ ده‌ستدانی ئازیزانتان، رێزی زۆریشمان هه‌یه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و دۆست و كه‌سایه‌تییانه‌ی به‌ په‌یوه‌ندی ته‌لفونی و بروسكه‌ی ماته‌مینی  و ناردنی نامه‌، په‌یوه‌ندیان پێوه‌ كردووین و هاوخه‌مییان نیشانداوه‌، سوپاسی ته‌واوی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و ناوخۆ و میدیاكاران ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ هه‌ردوو رۆژی پرسه‌كه‌، ئه‌ركێكی زۆریان له‌گه‌ڵ كێشاوین ، به‌هیواین هه‌موو لایه‌ك ته‌ندروست بن و دووربن له‌ هه‌موو نه‌هاتی و ناسۆرییه‌كانی ژیان.
براتان/ شۆڕش ئیسماعیل
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP