بەپەلە

كێبڕكێی وەرگرتنی دو پۆستی باڵا لە زانكۆی سلێمانی رادەگەیەنرێت

- 8/25/2019 4:44:00 PM 3175 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەراگەیەندراوێكدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا كێبڕكێی وەرگرتنی دو پۆستی باڵای لە زانكۆی سلێمانی راگەیاند.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندا دو پۆستی لە سەرۆكایەتی  زانكۆی سلێمانی( بۆ جاری یەكەم ) ڕادەگەێنێت، جا هەر كەسێك ئارەزوی هەیە و مەرجەكانی تێدا بەدی دەكرێت دەتوانێت لەماوەی دیاریكراودا (C.V) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات ، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت.

یەكەم/پۆستەكان
یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆكاروباری كارگیڕی ودارایی.
یاریدەری سەرۆكی زانكۆ بۆكاروباری خوێندكاران.

دوەم / مەرجەكان
هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.
ناونیشانی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت  .
خزمەتی زانكۆیی لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت.
 
تێبینیەكان :
چانسی زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەی كە دیدو بۆچون و بەرنامەی كار و چالاكییەكانی خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی وەردەگرێت، زمانی ئینگلیزی و بەكارهێنانی كۆمپیوتەر هەلی زیاتر بۆ پیشكەشكار دەڕەخسێنیت .

دواكات بۆ پێشكەشكردنی (C.V)و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی  ڕێكەوتی(5/9/2019) رۆژی پێنچ شەممه  دەبێت.

پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن بەرپرسی یەكەمی فەرمانگەكەیەوە واژوو كرابێت.

 هەر خوازیارێك مەرجەكانی سەرەوەی تێدا بەدی دەكڕێت دەتوانی  (C.V) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ  بۆ ئەم ئیمیلە([email protected]) ڕەوانە بكات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP