ئێران رەتیدەکاتەوە دوێنێ شەو ئیسرائیل هێرشی کردبێتە سەر پێگەکانیان

- 8/25/2019 12:23:00 PM 1860 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
فەرماندەیەکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رەتیکردەوە دوێنێ شەو ئیسرائل هێرشی کردبێتە سەر پێگەکانیان لەسوریا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەممە پاش بڵاوبونەوەی هەواڵی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسوریا، فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران هەواڵەکەی بەدرۆخستەوە و رایگەیان ئەو هەواڵا "درۆیە و ناڕاستە." 
ئەمریکا و ئیسرائیل ئەو توانایان نیە هێرشبکەنە سەر بنکەکانیان

لەوبارەیەوە موحسین رەزایی فەرماندەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندوە، ئەمریکا و ئیسرائیل ئەو توانایان نیە هێرشبکەنە سەر بنکەکانیان، ئەوان بنکەی راوێژکاری سەربازییان لەناو خاکی سوریا هەیە و هیچ بنکەیەکیان زیانی پێنەگەشتوە.  

ئەمە لەکاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە دوێنێ شەوی رابردو هێرشێکی چڕوپڕی ئاسمانییان کردۆتە سەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەنزیکی دیمەشقی پایتەختی سوریا.

بەگووتەی وتەبێژەکەی سوپای ئیسرائیل، هێرشکە کراوەتەسەر هێزەکانی قودسی ئێرانی و میلیشیا شیعەکان کە ویستویانە لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتوەوە هێرشبکەنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل.

نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP