بریتانیا کەشتیەکی دیکەی جەنگی رەوانەی کەنداو دەکات

- 8/25/2019 11:28:00 AM 955 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزیری بەرگری بریتانیا راگەیان لەئێستادا سەرقاڵی ناردنی کەشتییەکی دیکەی جەنگین بۆ کەنداو بەمەبەستی پاراستنی ئازادی جموجوڵی کەشتییە بازرگانییەکان لەکەنداودا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەممە بێن واڵاس وەزیری بەرگری بریتانیا راگەیان لەئێستادا سەرقاڵی ناردنی کەشتییەکی دیکەی جەنگین بۆ کەنداو بەمەبەستی پاراستنی ئازادی جموجوڵی کەشتییە بازرگانییەکان لەکەنداودا.

پاش ئەوەی مانگی رابردو کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لەلایەن هێزی دەریایی شاهانەی بریتانییەوە دەستیبەسەردا گیرا، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردو وڵات پێینایە قۆناغێکی مەترسیدارترەوە و دواتر کەشتییەکی بریتانیش لەلایەن ئێرانییەکانەوە دەستی بەسەرداگیرا، هەرچەندە کەشتییە ئێرانییەکە لەلایەن دادگای باڵای جەبەلتارقەوە ئازادکراوە، بەڵام تا ئیستا کەشتییە ئیسرائیلییەکە ئازادنەکراوە.
کەشتی (HMS Kent) لەرێگەدایە بۆ کەنداو

فەرماندەیەکی هیزی بەرگری دەریایی بریتانی ئاشکرایکردوە کەشتی (HMS Kent) لەرێگەدایە بۆ کەنداو، وەزیری بەرگریش دوپاتی کردۆتەوە کە لەهەر شوێنێک هێمای سور هەبێت بۆ ئازادی کەشتیگەلی ئەوان لەوێ دەبن بۆ روبەروبونەوەی. 

نیشانەکردن :

#بریتانیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP