كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگه‌وانان له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

- 8/25/2019 11:12:00 AM 1490 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

سه‌ره‌تای مانگی داهاتو كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگه‌وانان له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا نزیكه‌ی 15 هه‌زار هه‌نگه‌وان له‌ وڵاتانی جیهان به‌شداری ده‌كه‌ن.
حه‌وتی مانگی داهاتو كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگه‌وانان بۆ ساڵی 2019 له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت

 

عارف شێروانی، سه‌رۆكی تۆڕی هه‌نگه‌وانانی كوردستان به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، حه‌وتی مانگی داهاتو كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگه‌وانان بۆ ساڵی 2019 له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و كۆنگره‌یه‌ كۆنگره‌ی یه‌كێتی وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌، هه‌مو وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن.
له‌ ساڵی 2007 ه‌وه‌ هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئێستا كۆنگره‌كه‌مان كردۆته‌ نێوده‌وڵه‌تی 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ ساڵی 2007 ه‌وه‌ هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئێستا كۆنگره‌كه‌مان كردۆته‌ نێوده‌وڵه‌تی وڵاتانی (توركیا، ئێران، چین، ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا ) به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌یه‌ ده‌كه‌ن و شوێنیان له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆخۆیان دابین كردوه‌ و ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری كردن ده‌كه‌ن.
هاوشانی كۆنگره‌ی هه‌نگه‌وانان پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ به‌ به‌شداری نزیكه‌ی 15 هه‌زار هه‌نگه‌وان كاره‌كانی له‌ 7 و 8 و 9ی مانگی داهاتو كاره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

 

سه‌رۆكی تۆڕی هه‌نگه‌وانانی كوردستان وتیشی، "هاوشانی كۆنگره‌ی هه‌نگه‌وانان پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ به‌ به‌شداری نزیكه‌ی 15 هه‌زار هه‌نگه‌وان كاره‌كانی له‌ 7 و 8 و 9ی مانگی داهاتو كاره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت دو رۆژیش گه‌ڕانی گه‌شتیاری ده‌بێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP