کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی

- 8/25/2019 10:44:00 AM 4583 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە نێوان 26 بۆ 44 پلەدا دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 43 پلە دەبێت و نزمترین 29 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 42 پلە و نزمترین 26 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە دهۆك بەرزترین 42 پلە و نزمترین 27 پلە دەبێت، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە 44 پله‌ی سه‌دی و نزترین 34 پلە دەبێت.

هەروەها سبەی دوشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر 44، سلێمانی 42، دهۆك 43، كه‌ركوك 45 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP