لە سنوری ناحیەی بەرزنجە 500 دۆنم زەوی پوش و پاوان سوتا

- 8/25/2019 10:32:00 AM 883 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە سنوری ناحیەی بەرزنجە ئاگرێکی فراوان کەوتوەتەوە و بەهۆیەوە 500 دۆنم زەوی پوش و پاوان سوتاوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "لە سنوری ناحیەی بەرزنجە لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرێكی بەهێز نزیکەی 500 دۆنم لە پوش و پاوان و زیاتر لە 100 داری سروشتی سنورەکە سوتاوە". 

ئاماژی بەوەشکرد، دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە تیمەکانی پۆلیسی دارستان و بنکەکانی شارستانی لە ناوچەکەدا گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر توانیویانە ئاگرەکە بکوژێنەوە.

پۆلیسی دارستان دەشڵێت، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچون لەو بارەیەوە بەردەوامە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP