ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران

- 8/25/2019 9:52:00 AM 121520 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە دوینێ شەو هیرشێکی ئاسمانی چڕوپڕیان کردۆتە سەر بنکەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسوریا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، جۆنسن کۆنکروس وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کردوە دوێنێ شەوی رابردو هێرشێکی چڕوپڕی ئاسمانییان کردۆتە سەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەنزیکی دیمەشقی پایتەختی سوریا.
هێرشکە کراوەتەسەر هێزەکانی قودسی ئێرانی و میلیشیا شیعەکان

بەگووتەی وتەبێژەکەی سوپای ئیسرائیل، هێرشکە کراوەتەسەر هێزەکانی قودسی ئێرانی و میلیشیا شیعەکان کە ویستویانە لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتوەوە هێرشبکەنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل. 
لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی پێشکەوتوەوە یارمەتی هێزە میلیشیاکان دەدەن

 جۆنسن راشیگەیاندوە، هێزەکانی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێرانن لەدەرەوەی سنورەکانی ئەو وڵاتە و لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی پێشکەوتوەوە یارمەتی هێزە میلیشیاکان دەدەن.

لەوبارەیەوە بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندوە پلانێکی هێزە ئێرانییەکانیان لەناو خاکی سوریا تێکشکاندوە و ئەوان ئامادەن بۆ روبەروبونەوەی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەر شوێنێک بێت.

نیشانەکردن :

#ئیسرائیل

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP