گوندێکی سنوری داقوق هاوەنبارانکرا
شەش کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەی برینداربون

- 8/25/2019 9:17:00 AM 4716 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسی كۆمیتەی داقوقی باشوری كەركوكی یەكێتی راگەیاند، شەوی رابردو هاوەنبارانی گوندی زەین عابیدەینی نزیك داقوق کراوە و بەهۆیەوە شەش کەش کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون.
درەنگانی شەوی رابردو هاوەنبارانی گوندی زەین عابیدەینی نزیك داقوق کراوە 

 

بەرپرسی كۆمیتەی داقوق-ی باشوری كەركوكی یەكێتی بە خەندان-ی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردو هاوەنبارانی گوندی زەین عابیدەینی نزیك داقوق کراوە کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی تورکمانن و بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون.
ئەو کەسانەی شەهیدبون مەدەنین و  تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە رانەگەیاندوە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کەسانەی شەهیدبون مەدەنین و  تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە رانەگەیاندوە بەڵام دیارە کاری چەکدارانی داعشە".

بەرپرسی كۆمیتەی داقوق-ی باشوری كەركوكی یەكێتی وتیشی، "بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەوناوچەیە لە ئێستادا چەکدارانی داعش جموجوڵیان لەناوچەکەدا زیادیکردوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP