ئەمڕۆ موچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

- 8/25/2019 8:59:00 AM 22542 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی ژمارەیەک وەزارەت دابەشدەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی پێنجشەممەی رابردو پارەی موچەی فەرمانبەران لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بۆ خەندان، ئەمڕۆ موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوقاف و کاروباری ئایینی و  سامانە سروشتیەکان دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها ئەمڕۆ موچەی ھێزەكانی زێرەڤانی، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، هێزی بەرگریی فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم، پۆلیسی نەوت و گاز دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP