شەڕڤانان؛ لە تێكشكاندنی تیرۆرەوە بەرەو سەقامگیری
لە حەسەکە بە بەشداری 600 ئەندام کۆبونەوەی ساڵانەی هەسەدە بەسترا

- 8/25/2019 8:42:00 AM 1514 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان کۆبونەوەی ساڵانەی هەسەدە بە بەشداری 600 ئەندام و فەرماندە بە دروشمی "لە تێكشكاندنی تیرۆرەوە بەرەو سەقامگیری" دەستی پێکرد و تیایدا مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی شەڕڤانان رایگەیاند، سەر لەنوێ هێزەکانمان نۆژەن دەکەنەوە.

بەپێی ئاژانسی فورات نیوز، لە ناوەندی فەرماندەیی هەسەدە کە دەکەوێتە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە دروشمی "لە تێكشكاندنی تیرۆریزمەوە بەرەو سەقامگیری" کۆبونەوەی ساڵانەی خۆی بەست و تیایدا 600 ئەندام و فەرماندە بەشداری بون.
لە پاش ئەوەی ئێمە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش جەنگاین و لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە سەركەوتنمان تۆمارکرد

 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی قەسەدە لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاند، "لە پاش ئەوەی ئێمە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش جەنگاین و لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە سەركەوتنمان تۆمارکرد، ئەمڕۆ كۆبونەوەی ساڵانەی هەسەدە بەڕێوەدەبەین، كۆبونەوەكەش بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو سەركەوتنە و دەستنیشانكردنی كەموكورتییەكانمانە. ئامانجێکی دیکەشمان ئەوەیە تا ڕێکارەکانی مسۆگەركردنی ئارامیی و ئاساییش و سەقامگیری هەموو ناوچەكانی سوریا تاوتوێ بکەین".
ئەم كۆبونەوەیە دەبێتە بنەمای دامەزراندنی هێزێكی سەربازی بۆ سوریایەكی ئازاد و یەكگرتو

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم كۆبونەوەیە دەبێتە بنەمای دامەزراندنی هێزێكی سەربازی بۆ سوریایەكی ئازاد و یەكگرتو، ئەمڕۆکەش کە هەڕەشەی شەڕ لەسەر ئایندەمان هەیە، لە سەرویانەوە شەڕی داعش و چەتەکانی پێداگرە لەسەر وێرانكردنی وڵاتەکەمان، بێگەمان ئەوەش هەنگاوەكانان بەرەوە داهاتو زۆر دژوارتر دەکات، بە تایبەت كە شانە نووستوەكانی داعش لە هەمو هەرێمەكە بونیان هەیە، بۆیە ڕۆژەڤی سەرەكی كۆبونەوەكەمان شەڕ لە دژی داعشە و بۆ ئەوەش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هان دەدەین بۆ ئەوەی لە بەشداری شەڕی لە دژی داعشدا بەردەوام بن".
هەڕەشەكانی توركیا لەسەر هێزەكانمان پلانەكانی ئێمە و هاوپەیمانی بۆ لەناوبردنی داعش ئاستەنگ دەكات

 

عەبدی وتوشیەتی، "پێشتریش رامانگەیاندبو كە هێرشەكانی توركیا بۆسەر عەفرین كاریگەرییەكی خراپی دەبێت لە سەر شەڕی هەسەدە دژی داعش، هەروەها هەڕەشەكانی توركیا لەسەر هێزەكانمان پلانەكانی ئێمە و هاوپەیمانی بۆ لەناوبردنی داعش ئاستەنگ دەكات، لێرەوە لەگەڵ ئەمریكا هەمو هەوڵێك بۆ دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا دەدەین، لەسەر ئارامی ناوچەكەش ڕێككەوتنێكی سەرەتاییمان هەیە، بەڵام بۆ سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتیی نێوان ئێمە و توركیا، عەفرین هەنگاوێكی گرنگە، چونكە گەڕانەوەی دانیشتوانەکەی بۆ سەر زێدەی خۆیان خاڵێكی سەرەکییە و بەبێئەوە ئاشتی لە سوریا پێكنایەت".
بانگ لە حكومەتی سوریا دەكەین تا لەگەڵ نوێنەرانی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژ‌هەڵاتی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات گوفتوگۆ و دانوستان بكات

 

فەرماندە مەزڵوم بانگەوازی بۆ ڕژێمی سوریا کرد و وتی، "لێرەوە بانگ لە حكومەتی سوریا دەكەین تا لەگەڵ نوێنەرانی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژ‌هەڵاتی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات گوفتوگۆ و دانوستان بكات، هەروەها قبوڵی بکات کە چارەسەری سیاسیی لە سوریا لە سەر بنەمای دانپێدانان بە خۆبەڕێوبەری دیموكراتی و مافی ڕەوای گەلی كورد بەدی دێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP