بەرگری توركیا، وێنەی یەكەمین فڕینی هەنگاوەكانی دروستكردنی ناوچەی ئارامی بڵاوكردەوە

- 8/24/2019 11:53:00 PM 5349 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا، وێنەی یەكەمین فڕینی هەنگاوەكانی دروستكردنی ناوچەی ئارامی لە رۆژهەڵاتی فورات بڵاوكردەوە كە تیایدا هێزێكی هاوبەشی ئەمریكا و توركیا ئەنجامیانداوە.
بە بەشداری فەرماندەکانی ئەمریکا و تورکیا، یەکەمین فڕینی ھاوبەشى ھێلیکۆپتەر ئەنجامدرا

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە تویتێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، ئەمڕۆ لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارەکانی ھەنگاوی یەکەم لە دروستكردنی ناوچەی ئارام لە رۆژھەڵاتی فوڕات، بە بەشداری فەرماندەکانی ئەمریکا و تورکیا، یەکەمین فڕینی ھاوبەشى ھێلیکۆپتەر ئەنجامدرا. 

وێنەی هاوپێچ، یەكەمین فڕینی هاوبەشی توركیا و ئەمریكایە بە بەشداری ژمارەیەك فەرماندە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP