تاناوەراستی ئەم هەفتەیە تەواوی موچەی وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێت

- 8/24/2019 10:27:00 PM 36195 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە موچەی تەواوی وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێت .

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە خەندان-ی راگەیاند، سبەی یەکشەممە موچەی وەزارەتەکانی ئەوقاف، خوێندنی باڵا، سامانە سروشتییەکان، ناوخۆ، پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، ڕەگەزنامە و پاسەپۆرت، لیوای 1 و لیوای 2ی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاکانی نەوت دابەش دەکرێت.

هەر بە گوێرەی سەرچاوەكەی خەندان، ڕۆژی دوشەممە موچەی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كاره‌با، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، پلاندانان، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، رۆشنبیری و لاوان، بازرگانی و پیشه‌سازی، و ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌ستپاكی، وه‌به‌رهێنان، ژینگه‌ و ده‌زگای مین، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، دیوانی چاودێری دارایی، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كەی هه‌رێم دابەش دەکرێت و بڕیاریشە هەر لەم هەفتەیەدا موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دابەش بکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا حەوت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها چوار موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP