کۆسرەت رەسوڵ زانیاری نوێ لەبارەی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی ئاشکرادەکات

- 8/24/2019 3:33:00 PM 10205 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەفتەی داهاتو کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی بەستنی کۆنگرە دەدات.
هەفتەی داهاتو ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی بەستنی کۆنگرەی چوارەم دەدات

 

کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان دوای ئەوەی بەشداری لە پرسەی دایکی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە کرد لەبارەی کۆنگرەی یەکێتیەوە رایگەیاند، "هەفتەی داهاتو ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی بەستنی کۆنگرەی چوارەم دەدات".
هەر لە کۆبونەوەی هەفتەی داهاتودا بڕیار لەبارەی چۆنێتی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی دەدرێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە کۆبونەوەی هەفتەی داهاتودا بڕیار لەبارەی چۆنێتی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی دەدرێت.

29ی تەموزی رابردو لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی دوای کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، پێش کۆتایی ئەمساڵ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دەبەسترێت.
مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی کە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەی بەستنی کۆنگرەیە

 

هاوکات مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی کە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەی بەستنی کۆنگرەیە پێشنیازی کردوە رۆژی 21ی (تشرینی دوەمی/11) 2019 كە رۆژی شەهیدی یەكێتییە چوارەمین كۆنگرەی حزبەکە ببەسترێت.
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە 1-6-1975 دا لە دیمەشق دامەزراوە، تا ئێستا تەنها سێ كۆنگرەی بەستوە

 

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە 1-6-1975 دا لە دیمەشق دامەزراوە، تا ئێستا تەنها سێ كۆنگرەی بەستوە، بڕیارە ئەمساڵ کۆنگرەی چوارەم ببەستێت.

نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP