یەكێتی تۆپی پێی عێراق گرێبەستی راهێنەرە سڕبییەکەی نوێكردەوە

- 8/24/2019 1:59:00 PM 681 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەشێوەییەكی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی گرێبەستی راهێنەری هەڵبژاردەكەیان كاتانیچی سڕبی نوێكردەوە بۆ ماوەی سێ ساڵی دیكە.
یەكێتی تۆپی پێی عێراق بە سەرۆكایەتی عبدولخالق مسعود جارێكی دیكە متمانەیان بەخشییەوە بە سیریچكۆ كاتانیچی

 

دوای ئەنجامدانی كۆبونەوەیەك لە بەغدادی پایتەختی عێراق، یەكێتی تۆپی پێی عێراق بە سەرۆكایەتی عبدولخالق مسعود جارێكی دیكە متمانەیان بەخشییەوە بە سیریچكۆ كاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەكە كە چەند رۆژێك لەمەوبەر هەواڵی دورخستنەوەی ئەو راهێنەرە لە میدیا عێراقییەكاندا بڵاوكرایەوە.
نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی سیریچكۆ كاتانیچ بۆ ماوەی سێ ساڵە و بڕی ملیۆنێك و 200 هەزار دۆلاری پێدەدرێت

 

نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی سیریچكۆ كاتانیچ بۆ ماوەی سێ ساڵە و بڕی ملیۆنێك و 200 هەزار دۆلاری پێدەدرێت بۆ ئەركەكەی لەو ماوەیەدا.

هەرچەندە گرێبەستی ئەو راهێنەرە نوێكراوەتەوە، بەڵام یەكێتی تۆپی پێی عێڕاق مەرجی بۆ ئەو راهێنەرە داناوەو دەبێت یاریدەرێكی ناوخۆیی بۆ دەستەی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی زیاد بكات، بڕیاریشە 30 ئەم مانگە هەڵبژاردەکە کەمپێکی مەشق و راهێنان لە کەربەلا بکاتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP