قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداری لە خواردنەوەی جۆرە شەربەتێک دەدات

- 8/24/2019 12:34:00 PM 3208 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تدا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ دایكان و باوكان ئاگادارده‌كاته‌وه‌.
 به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و گومانی خراپبون و نه‌شیاوی بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر 700 كێس شه‌ربه‌تدا گیراوە

 

عیسمه‌ت محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و گومانی خراپبون و نه‌شیاوی بۆ خواردنه‌وه‌ له‌ گۆكایه‌كی ناوچه‌ی فه‌ره‌جئاوای شاری سلێمانی‌ لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر 700 كێس شه‌ربه‌تدا گرتوه.
شه‌ربه‌ته‌كه‌ له‌ جۆری (فستقە)ه‌ و به‌تامه‌كانی پرته‌قاڵ، قۆخ و هه‌نار له‌ به‌غداوه‌ هاورده‌ كراوه‌

 

ئاماژەی بەوەشکرد، شه‌ربه‌ته‌كه‌ له‌ جۆری (فستقە)ه‌ و به‌تامه‌كانی پرته‌قاڵ، قۆخ و هه‌نار) له‌ به‌غداوه‌ هاورده‌ كراوه‌ و 16 هه‌زار و 800 دانه‌یه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ نمونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنین.
ئه‌مجۆره‌ شه‌ربه‌ته‌ له‌ دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كاندا زیاتر به‌ منداڵ ده‌فرۆشرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ دایكان و باوكان زیاتر ئاگاداری ئه‌وخواردن و خواردنه‌وانه‌بن منداڵه‌كانیان ده‌یخۆن

 

عیسمه‌ت محه‌مه‌د وتیشی، ئه‌مجۆره‌ شه‌ربه‌ته‌ له‌ دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كاندا زیاتر به‌ منداڵ ده‌فرۆشرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ دایكان و باوكان زیاتر ئاگاداری ئه‌وخواردن و خواردنه‌وانه‌بن منداڵه‌كانیان ده‌یخۆن، رێگریان لێبكه‌ن له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو.

ئەوەشی خستەڕو، ته‌ندروستی سلێمانی وه‌ڵامی پشكنینه‌كه‌ی به‌نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه‌ داوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیان ته‌واوی شه‌ربه‌ته‌كه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP