سەرۆک کۆمار لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هاوخەمی خۆی گەیاندە وەزیری پێشمەرگە

- 8/24/2019 1:13:00 AM 5844 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ، د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجامدا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک بەرهەم پرسەوسەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی وەزیری پێشمەرگە کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیان و هیوای خواست ئەوە دوا ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت و خوالێشبو جێگای بەھەشت بێت .


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP