شاسوار عەبدولواحید بڕیاردەدات دو پێگە نۆژەن بكاتەوە

- 8/23/2019 11:19:00 PM 14284 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، هەریەك لە دەروازەی شاری سۆران لە سنوری پارێزگای هەولێر و پارکی دەروازەی رانیە نۆژەن دەكەنەوە.
ماوەی چوار مانگە دەروازەی شارەكەیان بۆ چاك ناكرێت

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جولانەوەى نەوەى نوێ لە راگەیەندراوێکیدا لە هەژماری تایبەتى خۆى لەتۆرى کۆمەلایەتى فىەیسبوک رەخنە لە حکومەتى هەرێم و ئیدارەى شارى سۆران دەگرێت و دەڵێت"ماوەی چوار مانگە حکومەتی هەرێم و ئیدارەی شاری سۆران، دەروازەی شارەکەیان تێک داوە و بۆیان چاک ناکرێت".

لە یەك هەفتەدا لە سەدا سەد تەواوی دەكەین

هاوكات لە راگەیەندراوەكەدا كە ئەمرۆ هەینی بڵاویكردوەتەوە، بەڵێنى نۆژەنكردنەوەی دو پێگە دەدات و دەڵێت "تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ لە ماوەی یەک هەفتەدا ئەو دەروازەیە چاک دەکەن کە ئەوان بە چوار مانگ تەواویان نەکردوە و ئێمە لە یەک هەفتەدا لە سەدا سەد تەواوی دەکەین"، هاوكات بەڵێنی چاككردنەوەی دەروازەی رانیەشی داوە. 

لە راگەیەندراوەکەیدا شاسوار عەبدولواحید دەڵێت: هێندەی بتوانین خزمەتی خەڵکی خۆمان و تەواوی شارەکانی کوردستان دەکەین بەم ئیمکانیەتە کەمەی کە هەمانە، وە هەوڵ دەدەین وەک هێزێکی نوێی سیاسی ئاراستەی سیاسەتکردن و حیزبایەتی لە هەرێمی کوردستان بگۆڕین لە شێوازی تەقلیدی و کۆنەپەرستیەوە بۆ شێوازی مۆدێرن و خزمەتکردن".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP