سەرۆکى حكومەتی هەرێم سەرەخۆشى خۆى دەگەیەنێتە وەزیرى پێشمەرگە

- 8/23/2019 10:45:00 PM 5308 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


لە پەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا، بە بۆنەى کۆچى دوایی دایکیەوە سەرەخۆشى خۆى دەگەیەنێتە شۆڕش ئیسماعیل وەزیرى پێشمەرگە.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ‎وەزیری پێشمەرگە كرد

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمى خۆى لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند "‎ئەمڕۆ هەینی 23/8/2019، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ‎وەزیری پێشمەرگە بەرێز کاک شۆڕش ئیسماعیل کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە".

سەرۆکى حکومەت لە پەیامەکەیدا بۆ وەزیرى پێشمەرگە دەشڵێت "هاوبەشی خەمیانم و ھیواخوازم خوای مەزن دایکی بەرێزیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی ودڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسو کاریان ببەخشێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP