تەقینەوەیەك لە بابل 39 قوربانی لێكەوتەوە

- 8/23/2019 10:38:00 PM 2358 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەكانی ئاسایش لە عێراق رایانگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە پارێزگای بابل، 39 كەس بونە قوربانی.

ماتۆڕێك لە ناوچەیەكی مەدەنیدا تەقیوەتەوە

سەرچاوەیەكی ئەمنی سەبارەت بە روداوەكە رایگەیاند، ماتۆڕێكی بە بۆمب چێندراو لە قەزای مەسیب سەر بە پارێزگای بابل و لەناو ژمارەیەك كەسی سیڤیل-دا تەقیەوە".

 

لە راگەیەندراوێكیشدا، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند "تەقینەوەكە ناوچەیەكی فرۆشیاری تایبەت بە ئامێرەكانی وەرزشی كردوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆر بریندار هەیە كە حاڵەتی دو لە بریندارەكان سەختە".

ئاماری كوژراوان نەخراوەتەڕو

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرجەم بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست، تا ئێستاش سەبارەت بە ئەگەری هەبونی كوژراو لەناو قوربانیەكاندا هیچ لایەنێك زانیاری زیاتری نەخستوەتەڕو. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP