قوباد تاڵەبانى تێچوى نەخۆشخانەى کوڕەکەى شەهید ئاسۆ دەگرێتە ئەستۆ

- 8/23/2019 9:45:00 PM 19143 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

قوباد تاڵەبانی تێچوی چارەسەری كوڕی شەهد ئاسۆ مام جەلال مەسۆیی دەگرێتە ئەستۆی خۆی، كە لە ئێستادا باری تەندروستی باش نیە.

لە هێرشێکی داعشدا لە شارۆچکەی کوڵەجۆ شەهیدبو

بڕیاری تەمەن چوار ساڵ، کوڕی شەهید ئاسۆ مام جەلال مەسۆییە کە رێكەوتی 31/7/2019 لە هێرشێکی داعشدا لە شارۆچکەی کوڵەجۆی سنوری گەرمیان لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکى دیکە شەهیدبو. 

 

بە گوێرەی وتەی كەسوكاری، بڕیار زۆرى هۆگری باوکى بوە و هەر ئەوەش وایکردوە دوای شەهیدبونی باوکی تەندروستى بەرەوخراپى بچێت.

توشى جەڵتەى مێشک بوە

ئەمڕۆ هەینی، هەواڵێك بڵاوبوەوە، کە بڕیار بارى تەندروستى زۆر خراپە و توشى جەڵتەى مێشک بوە و دڵى وەستاوە، دواتر بەهەوڵى پزیشکەکان دوبارە دڵی گەراوەتەوە کارکردن بەڵام مێشکى هێشتا کارناکات.

قوباد تاڵه‌بانی تێچوی چاره‌سه‌ركردنی بڕیار دەگرێتە ئەستۆی خۆی

هەر ئەمشەویش راگەیاندنەكانی یەکێتى بڵاویانکردەوە، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه‌ كه‌ تێچوی چاره‌سه‌ركردنی بڕیاری شه‌هید ئاسۆ بگرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP