بە ڤیدیۆ...وەرگەڕانى بارهەڵگرێک لەسەر رێگای دوكان

- 8/23/2019 8:58:00 PM 9879 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا، گرتە ڤیدیۆی روداوێكی هاتوچۆی رێگەی دوكان سلێمانی بڵاوكردەوە.

لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڤیدیۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی بارهەلگری بڵاوكردوەتەوە، كە لەنێوان رێگای دوكان-سلێمانی توشی روداوەكە هاتوە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكە، وا دەردەكەوێت بارهەڵگرەكە نەوتی رەشی هەڵگرتوە، راگەیەندراوەكەش ئاماژەی بەوەكردوە، لە ئەنجامی ئەو روداوە، شۆفێری بارهەڵگرەكە برینداربوە.


نیشانەکردن :

#دوکان #سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP